کوردستان

بافڵ تاڵه‌بانى دژى قوباد تاڵه‌بانى یه‌كه‌م جوڵه‌ى ده‌ستپێكردو داواكاریه‌ك ئاراسته‌ى توركیا ده‌كات

16/11/2024

ده‌نگوباس:

له‌سه‌ر داواى بافڵ تاڵه‌بانى، شاندێكى ئه‌منیى توركیا، سه‌ردانى یه‌كێتیى كردووه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیازى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا كراوه‌.


به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ناڵى ئاسمانیى زووم بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كۆتایی مانگى ڕابردوو شاندێكى ئه‌منیى توركیا سه‌ردانى یه‌كێتیى كردووه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چووه‌و بافڵ تاڵه‌بانى‌و ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بوون، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاووتوێى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا كراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بۆ زووم ئاشكرایكردووه‌، بافڵ تاڵه‌بانى به‌شانده‌ ئه‌منییه‌كه‌ى توركیاى وتووه‌، پێویسته‌ گفتوگۆكانى نێوان توركیاو یه‌كێتیى ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ى خوودى خۆمه‌وه‌ بێت، نه‌ك كه‌سى دیكه‌، چونكه‌ په‌یوه‌ندیى نێوان توركیاو یه‌كێتیى ده‌بێت له‌ئاستى باڵادا بێت

داواكردنى كۆبوونه‌وه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى له‌توركیاو به‌ستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتیى‌و توركیا به‌خۆیه‌وه‌ له‌كاتێكدادێت، پێشتر قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ شانده‌ ئه‌منیی‌و دیبلۆماسییه‌كانى توركیادا كۆده‌بووه‌وه‌.


#بافڵ تاڵەبانی