کوردستان

میدیای کۆمەڵی دادگەری: نەوەی نوێ دەنگی بە یاسای قەدەغەکردنی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی نەد

28/04/2024
komal w naway nwe

دەنگوباس

میدیای کۆمەڵی دادگەری بڵاویکردەوە، فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەنگی بە هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی نەدا کە دوێنێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا پەسەند کرا.

ماڵپەڕی ڕوون میدیا کە سەر بە کۆمەڵی دادگەرییە، لە زاری پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێوە بڵاویکردەوە کە فراکسیۆنەکەیان "بە هۆی ناڕەزایی کونسوڵخانەکانی ئەمریکا و ئەوروپا دەنگیان بە هەمواری یاساکە نەداوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی زیاتر لە 170 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، هەمواری یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی لەشفرۆشی و لادانی سێكسی پەسەندكرد، كە تیایدا “ژن گۆڕینەوە و هاوڕەگەزخوازی” سزای توندیان بۆ دانراوە.

پەرلەمانی عێراق یاسای هەمواری یەكەمی یاسای نەهێشتنی لەشفرۆشی ژمارە (8)ی ساڵی 1988ی پەسەند كرد و ناوی یاساكەی لە (یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی لەشفرۆشی) گۆڕی بۆ (یاسای ڕووبەڕووبووونەوەی لەشفرۆشی و لادانی سێكسی).

بەپێی هەمواری یاساكە، لەشفرۆشی بریتییە لە (ئەنجامدانی زینا لەگەڵ زیاترلە كەسێكدا لەبەرامبەر پاداشتێكدا یاخود بێبەرامبەر) و هەروەها لادانی سێكسی یان هاوڕەگەزخوازی بریتییە لە (پەیوەندی سێكسی لەنێوان دوو كەس لە یەك رەگەز، نێر و نێر یاخود مێ و مێ).








#باشووری_کوردستان
#کۆمەڵی دادگەری