کوردستان

پۆلیسی هەولێرو خانەوادەکەى لێدوانی پێچەوانە لەسەر کوژرانی لیوا موحسین ڕەشید دەدەن

28/06/2024

دەنگوباس
دوای ماوەیەک لە دیار نەمانی ئەمڕۆ تەرمی بەرپرسێکی باڵای سەربازی پارتى دیموکراتى کوردستان لە هەولێر بە کوژراوی دۆزرایەوە، پۆلیسی هەولێر و  خانەوادەکەى دوو لێدوانی جیاواز لەسەر گیانلەدەستدانەکەی دەدەن.
دوانیوڕۆی ئەمڕۆ تەرمی لیوا موحسین ڕەشید وەردەک بە کوژراوی لە شاری هەولێر دۆزرایەوە و دواتر تەرمەکەى ڕەوانەى پزیشکی دادوەری کراوە.

لەو بارەیەوە پۆلیستى هەولێر ڕایگەیاندوە، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاييەكان دوای گەياندنى تەرمەکه بۆ پزيشكى دادی، دەرکەوت کە هاوڵاتيیەک به ناوى (موحسین محەمەد رەشيد) كه پيشەی ئەفسەره به پلەی ليوا لە وەزارەتى پێشمەرگە بە چەكى جۆرى كلاشنکۆف كۆتايی به ژيانى خۆى هێناوه.

لەلایەکى دیکەوە سەرچاوەیەک لە خانەوادەى لیوا کوژراوەکە بە کەناڵی ڕووداوی وتووە، ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و تەرمەکەشی لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.

بەوپێیەش ڕاگەیەندراوەکەى پۆلیسی هەولێر پێچەوانەوەى لێدوانەکەی خانەوادەکەی کوژراوەکەیە کە بۆ کەناڵی ڕووداو قسەى کردوە.


#باشووری کوردستان
#پێشمەرگە
#هەولێر
#پارتی دیموکراتی کوردستان