ده‌نگوباس:
میدیاى پارتى ئاشكرایكردووه، ئه‌مڕۆ ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم، بەمەبەستی چارەسەری پزیشكی گەیەندراوه‌ته نەخۆشخانە.
میدیاى پارتى چه‌ند وێنه‌یه‌كى ئەمڕۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی‌و ئابووری بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت:"مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى پزیشكى گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه".
له‌هه‌واڵه‌كه‌ى میدیاى پارتیدا ورده‌كاریى سه‌باره‌ت به‌جۆرى نه‌خۆشییه‌كه‌ی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و وێنانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه نووسراوه، ئاواتى شێخ جه‌ناب لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی‌و پشکنینی دەمار لەنەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری حکومی.
ئاوات شێخ جه‌ناب ساڵى 1958 له‌دایكبووه، خێزانداره‌و سێ کوڕى هه‌یه، شوێنى نیشته‌جێبوونیشى، شارى سلێمانیه.
وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم، خاوه‌نى بڕوانامه‌ى بەکالۆریوسه لەیاساداو پێشتریش له‌ساڵانى نه‌وه‌ده‌كان‌و دواتر، بریکاری وەزیری گواستنەوە بووه لەساڵی 1998 بۆ ساڵی 1999و پاشان لێپرسراوی لیژنەی باڵای سوتەمەنی پارێزگای سلێمانی بووه، وه‌كو خۆى وتوویه‌تى، "داهاتی ئەو بوارەمان لەسفرەوە کرد بە (5 بۆ 6) ملیۆن دیناری سویسری‌و سوپاس‌و پێزانینی ئەنجومەنی وەزیرانم هەیە بۆ ئەم مەبەستە".
ئاوات شێخ جه‌ناب دوو جار قائیمقامى قەزای ناوەندی سلێمانی بووه، ئه‌ویش جاری یەکەم لەساڵی 1993و جاری دووەمیش لەساڵی 1995، جگه له‌زمانى دایك، هاوكات عه‌ره‌بیش زۆر به‌باشى ده‌زانێت‌و بۆ نووسین‌و ئاخاوتن.
#باشووری کوردستان