ده‌نگوباس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى پارتى ئاشكرایكردووه، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوه بەوەرگرتنی 36 ملیار‌و 105 ملیۆن دینار لەلقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بۆ مووچه‌ى مانگى حه‌وت ته‌نها سێ ده‌سته له‌هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، بەغدا پێشتر ئەو پارەیەی بۆ موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناردبوو، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان تائێستا وەرینەگرتبوو، به‌ڵام كه‌مێك له‌مه‌وبه‌رو وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم نوسراوى ڕەزامەندی كردوه بۆ ئه‌وه‌ى ئەو پارەیە وه‌ربگیرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە 50 ڕۆژە، وەزارەتی دارایی عێراق، مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە.
هەرچەندە دوێنێ، سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرایكرد، بڕی 550 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی تەمموز (حەوت)ـی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجکراوە، بەڵام بەگوێره‌ى زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی عێراق تائێستا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ مووچەی هەردوو مانگی تەمموزو ئابی وەزارەتی پێشمەرگەو دامودەزگا ئەمنییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانی خەرج نەکردووە.
ئه‌و 36 ملیاره‌ش كه وه‌زیرى دارایی ڕه‌زامه‌ندى نیشانداوه به‌وه‌رگرتنى، بۆ موچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى، ده‌سته‌ى ژینگه‌و دیوانى چاودێرى دارایی هه‌رێمى كوردستانه بۆ موچه‌ى مانگى حه‌وتیان.
#مووچە