دەنگوباس
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، وامانکرد نەیارەکانمان لەم هەڵبژاردنەدا لە بەرگریدا بن نەك هێرشبردن.
بافڵ تاڵەبانی لە دیداری مێری وتی "هەندێک حزب بانگەشەی هەڵبژاردنیان گۆڕی و چوونە بەرگریکردنەوە نەك هێرشبردن، لە هەندێك لەحزبەکانیش ستراتیژم نەبینی".
وتیشی "قەت حەزم لەجیاوازی زۆنەکان نەبووە، بەڵام ئەوە هەقیقەتە و زۆنەکەی خۆمان ئەمجارە سەوزە و پشتمان قایمە".
سەرۆکی یەکێتی وتیشی "بەحساب پارتی 56 کورسی هەبوو، ئێستا دابەزیوە با بتوانن بەبێ ئێمە حکومەت دروست بکەن، ئێستا کاک شاسوار و کاک عەلی حەمەساڵح ڕەقەمن".