دهنگوباس:
لهڕێگهى ڕاگهیهنراوێكهوه، ژمارهیهك ڕێكخراوو چالاكوانو كهسایهتى دیارى ههرێم سهركردایهتی سیاسیى ههرێم لهمهترسییهكى گهوره ئاگاداردهكهنهوهو داوادهكهن، ههرچى زووه بهپهله بكرێتو ڕێگه نهدرێت سهرژمێریى گشتیى دانیشتوان ئهنجامبدرێت، دهشڵێت:"ئهگهر سهرژمێریى بكرێت، واتاى لهدهستدانى ههرێمو ناوچه دابڕێندراوهكانه".
لهژێر ناوى (بانگەوازێک بۆ دواخستنی سەرژمێریی)، ژمارهیهك ڕێكخراوو چالاكوانو كهسایهتى دیارى ههرێمى كوردستان ڕاگهیهنراوێكیان بڵاوكردوهتهوهو نووسیویانه، "بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمو ئەنجومەنی وەزیران، لەڕێگەی سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بۆ کوردستانیان بەگشتییو حزبە سیاسییەکانو کۆمەڵگەی مەدەنیو پیاوانی ئایینییو ڕوناکبیرو ئەکادیمییەکان بەتایبەتی، بڕیارە سەرژمێریی گشتیی لە20ى 11ى 2024 لەعێراق ئەنجامبدرێت، ئەمە لەکاتێکدایە کە لە2003 تا 2017 کە کورد لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم باڵا دەست بوو، هێزە عێراقییەکان ڕێگریان دەکرد لەئەنجامدانی، کەچی دوای پەراوێزخستنی کوردو گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکان، ئێستا پێداگریی لەسەر ئەنجامدانی سەرژمێریی دەکەن".
ئهوهش ڕوونكراوهتهوه، "لەو دۆخەی ئێستا کە هەرێمو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم پێیدا تێپەڕدەبێت، ئەنجامدانی سەرژمێریی واتە قبوڵکردنی سیاسەتی تەعریبی 100 ساڵەی دەوڵەتی عێراق، چونکە بەفەرمی تۆمارکردنی سەدان هەزار عەرەبی هاوردەو ئاوارەی لەدەرەوەو ناوەوەی هەرێمى لێدەکەوێتەوە، ئەمەش بەمانای لەدەستدانی یەکجارەکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمو بەعەرەببونی خودی هەرێمی کوردستانیش دێت، بۆیە، ڕێگریکردن لەئەنجامدانی سەرژمێریی لەعێراق ئەرکێکی نەتەوەییو نیشتیمانییو ئایینییو مرۆییە".
باس لهوهشكراوه، "سەرچاوەی ئەو ترسەی ئێمە لەسەرژمێریی گشتیی دەگەڕێتەوە بۆ ئهوهى:
1ـ کورد هیچ ئامادەنییە بۆ سەرژمێریی لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، مادەی 140 لەدەستوری عێراق جێبەجێنەکراوە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکان.
2ـ خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم وەک پێویست بۆ ئامادەکارییەکانی سەرژمێریی نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.
3ـ نەبونی "حەقلی نەتەوە" لەفۆڕمی سەرژمێریی، بەزەقی نیازی ئەنجامدانی سەرژمێرییەکە دەردەخات کە بێبەشکردنی نەتەوەی کوردە لەناسنامەی نەتەوەیی.
4ـ هەموو ئەوانەی سەدان ساڵە بەهۆکاری تەعریبو شەڕی ناوخۆو داعش هاتونەتە کوردستانو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، لەشوێنی خۆیان ناونوسو تۆماردەکرێن، تۆمارێک کە هەتا هەتایە وەک خۆی دەمێنێتەوەو هێز نییە دوای تۆمارکردنیان جارێکی دیکە بیانگێڕێتەوە ئەو ناوچانەی کە لێوەی هاتون.
5ـ نزیکەی 600 هەزار عەرەبی تەعریب ئێستا لەشاری کەرکوکو دەوروبەری نیشتەجێبون، هاوکات، زیاتر لەملیۆنێک عەرەب نیشتەجێی ناو هەرێمی کوردستانن، دوای ناونوسکردنیان لەڕۆژی سەرژمێریی، ئیدی ئەوانە دەبن بەئەمری واقیعو لەدەنگدانی داهاتودا لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمو هەرێمی کوردستان دەنگدەدەن، بەمەش ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکوکو نەینەواو دیالەو سەڵاحەدینو پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پڕدەبن لەنوێنەری عەرەبەکانی کوردستان.
6ـ فۆڕمی سەرژمێریی هیچ ئاماژەیەکی تێدانییە کە کەسێک وەک بەشێک لەپڕۆسەی تەعریب هاتبێتە کەرکوکو ناوچە دابڕێنراوەکان، بەمەش، ئەوەی وەک تەعریب هاتوهتە کوردستان بەتەواوی دیزەبەدەرخۆنەی پێدەکرێت.
لهبهشێكى دیكهى ڕاگهیهنراوهكهدا هاتووه، "بۆیە، ئێمە پێمانوایە کە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمو ئەنجومەنی وەزیران بەتایبەتیو کوردستانیان بەگشتیی، تەنا دوو بژاردەیان لەپێشە کە دەبێت یەکێکیان هەڵبژێرین، یەکەم، هەموو ئەو لایەنانەی کە ئاماژەمان پێکردن دەبێت هاوکاریی یەکدی بکەنو هەوڵبدەن کە سەرژمێریی لەعێراق نەکرێتو مەرجی ئاساییکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم وەک ئەوەی لەدەستوری عێراق هاتوە بسەپێنرێت بۆ هەر سەرژمێرییەک لەعێراق، دوەمیش، ئەگەر هەوڵەکان سەریان نەگرتو سەرژمێریی دوانەخرا، ئەوا حکومەتی هەرێم بڕیاری بایکۆتی سەرژمێرییەکە بداتو نەهێڵێت حکومەتی عێراق لەهەرێم سەرژمێریی بکاتو داوا لەکوردستانییان بکات لەهەر شوێنێک هەن بەهیچ شێوەیەک نەهێڵن کارمەندانی سەرژمێریی بێن بۆ ماڵەکانیان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە".
لهكۆتایی ڕاگهیهنراوهكهشیاندا ئاماژهیان بهوهكردووه، "سەرژمێریی ئەنجامبدرێت، واتە کۆتایی شتێک کە پێی دەوترێت ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم (کێشە لەسەرەکان) چونکە ئیدی زۆرینەی عەرەب لەو ناوچانە مسۆگەر دەبێت، لەوەش ترسناکتر بەفەرمیو بەیاسایی دەکرێت، لەپاڵ ئەمانە، شتێک بەناوی هەرێمی کوردستانیش نامێنێت، چونکە بەشێکی زۆری دانیشتوانەکەی دەبن بەعەرەب، هەر 10 ساڵی دیکەی دەوێت کە کورد لەهەرێمیش دەبن بەکەمینە".
#باشووری کوردستان