کوردستان

عەلی حەمەساڵح: ئەو ئەنجامەی هەڵبژاردن کە بڵاوکراوەتەوە ساختەکارییەکی گەورەی تێدایە

22/10/2024

دەنگوباس
عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست ڕایدەگەیەنێت، ئەم هەڵبژاردنە لە بەرژەوەندیی سێ لایەنی سیاسی دەستکاریکراوە.


عەلی حەمەساڵح لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، یەکێك لە کاندیدەکانمان بە خۆی و حەوت کەسی خێزانەکەیەوە لە بنکەیەک دەنگیانداوە، کەسیان هەژمار نەکراون.

باسی لەوەشکرد، لە بنکە هەبووە 18 کەسی خۆیان دەنگیانداوە بەڵام 10 دەنگ هەژمارکراوە.

بەوتەی عەلی حەمەساڵح، کاندیدێکیان بەناوی د. ساری 120 دەنگی هێناوە، بەڵام دەڵێت تەنیا لە هاتووچۆی سلێمانی 300 دەنگی هێناوە و هەژمار نەکراوە.

سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست ئەوەشی خستەڕوو، من خۆم 50 هەزار دەنگم هێناوە و یەکەمی هەموو کوردستان بووم بەڵام 16 هەزار دەنگیان بۆ هەژمار کردووم، ئێمە رێکاری یاسایی و مەدەنی دەگرینەبەر و هیوادارین لیستەکانی دیکەش هەڵوێستیان هەبێت.