کوردستان

موسەننا ئەمین: هەڵبژاردنی کوردستان رەنگە بەشێوەیەک دیزاینکراو بوبێت و ساختەکاری ئەنجامدرابێت

22/10/2024

دەنگوباس
موسەنا ئەمین، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی کوردستان رەنگە بەشێوەیەک دیزاینکراو بوبێت و ساختە ئەنجامدرابێت، چونکە ئەنجامی هەڵبژاردن تەعبیر لەویژدانی گەلی کورد ناکات.


دەشڵێت "لە دیمەنی سیاسی هەرێم توشی شۆک بووم، ئەو حزبانەی دەسەڵاتیان گرتە دەست گەندەڵبوون".

بەوتەی موسەننا ئەمین "لەگەڵ هەبونی گەندەڵی و بەتاڵانبردنی ماڵی گشتیدا، لایەنەکانی دەسەڵات لە هەڵبژاردندا ئەنجامی سەیریان بەدەستهێنا".