کوردستان

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان: بەشداریی کابینەی 10 ناکەین

21/10/2024

دەنگوباس
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتوو رایگەیاند، بەشداری لە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان ناکەین و دەبینە ئۆپۆزسیۆن.


موسەنا ئەمین ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو رایگەیاند: بە پێی ئامارەکانی هەڵبژاردن یەکێتی و پارتی دەبنەوە حکومڕانی هەرێمی کوردستان، ئێمە بەشداری لەو حکومەتە ناکەین و دەبینەوە ئۆپزسیۆن، هەڵبژاردن هیچ گۆڕانکاریەکی گەورەی دروست نەکرد.

ڕاشیگه‌یاند، دەمانەوێت شەرەفی بەرەی ناڕازی خۆمان لە پەرلەمان بپارێزین، هەرچەندە هێشتا زووە بۆ بڕیاردان، بەڵام ئامارەکانی هەڵبژاردن دەرخەری ئەو راستیەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وەک یەکگرتوو 7 کورسی پەرلەمانی کوردستانمان مسۆگەر کردووە.