کوردستان

دامەزراوەی پەی: هێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵی بنکەکانی دەنگدانیان کردبوو

21/10/2024

دەنگوباس
دامەزراوەیەکی تایبەت بە چاودێری کاری پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت، لە دەنگدانی تایبەتدا هێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵی بنکەکانی دەنگدانیان کردووە.

دامەزراوەی پەی راپۆرتێکی لەبارەی چاودێریکردنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت لە بنکەکانی دەنگدان، زیاتر هێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵیان کردووە لەجیاتی کۆمیسیۆن.

رۆژی شەممە، 19ـی تشرینی یەکەمی 2024، دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان راپۆرتێکی لەبارەی چاودێریکردنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. لە راپۆرتەکەدا هاتووە؛ ژمارەیەک لایەن لەدوای کۆتاییهاتنی ماوەی بانگەشە، هەر لەسەر بانگەشەکردن بەردەوام بوون.

دامەزراوەی پەی ڕاشیدەگەیەنێت لە هەندێ بنکە، دەنگدەران فشاریان خراوەتە سەر دەنگ بە بەربژێری کۆتاکان بدەن.