دەنگوباس
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی دەنگدان بۆ ماوەی کاتژمێرێک بۆ کاتژمێر و نیوێک پێشدەخات.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر 16:30 بۆ 17:00 ئەنجامی بەرایی دەنگدان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانییدا بڵاودەکەنەوە.
پێشتر بڕیاربوو کاتژمێر 18:00 ئەنجامی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوبکرێتەوە.
دوێنێ پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو کە بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن رێژەی بەشداریکردن بە گشتی و تایبەتەوە 72% بووە.