دەنگوباس
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەنگوباس، دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی نیگەرانن لە ئەنجامی حزبەکەیان لە دەنگدانی تایبەت، بەوپێیەی نزیکەی 18 هەزار دەنگی لەدەستداوە، هاوکات بەرپرسانی دەزگای هەڵبژاردنی ئەو حزبە نیگەرانن لە پلانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ سەرخستنی کاندیدەکەی ڕەیان کلدانی.
دەنگوباس زانیویەتی، بەرپرسانی یەکێتی وتویانە، ناکرێت کاندیدێک کە بە دەنگێکی کەم دەردەچێت، ئەو هەموو دەنگەی هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی بەدەستبهێنێت لەکاتێکدا بەشێکی دەنگەکانی دەفەوتێت و بە دەنگێکی کەم دەچێتە پەرلەمان.
هاوکات سوتاندنی دەنگ لەلایەن ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانەوە یەکێتی تووشی شۆککردووە و لەو باوەڕەدا نەبووە هێزە ئەمنییەکان دەنگەکانیان بسوتێنن.