کوردستان

ڕۆژنامەی عەرەب: لاهور شێخ جەنگی وەک هێزێکی کاریگەری هەڵبژاردن لە بەرامبەر پارتى و یەکێتی دەردەکەوێت

16/10/2024

دەنگوباس
ڕۆژنامەیەکی عەرەبی دەڵێت، دوا کاتژمێرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن، گوتاری ئاگرین بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی بەرفراوان بەخۆوە دەبینن.


ڕۆژنامەی ئەلعەرەب لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە، لاهور شێخ جەنگی هەوڵدەدات خۆی و پارتەکەی کە بەرەی گەلە، وەک هێزێکی کاریگەر لە هەڵبژاردندا نیشان بدات، قسەی هەستبزوێن و وشەی بەهێز دژی رکابەرەکانی بە بەکاردەهێنێت، بە ئامانجی سەرکەوتن بەسەر هەردوو پارتى دەسەڵاتدار و کۆکردنەوەى دەنگدەران لە دەورى بەرەکەى.

دەشڵێت "لاهور شێخ جەنگی دەچێتە شەقام و شوێنە گشتیەکان و بازاڕەکان و پارکەکانی زۆنى سەوز، کە لەژێر دەسەڵاتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندایە و زۆنی زەرد کە لەژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستاندان، بۆ ئەوەی داوا لە هاووڵاتیان بکات رۆژی دەنگدان، چالاکانە بەشداریی بکەن بۆ گۆڕینی سیستمی حکومڕانى و ئیدارەدان و کۆتاییهێنان بەو گەندەڵییە درێژخایەنەى هەردوو پارتى دەسەڵاتدار لێی بەرپرسن".