کوردستان

"دەنگوباس" ناوەڕۆکی کۆبوونەوە ئەمنییەکەی یەکێتی ئاشکرا دەکات

16/10/2024

دەنگوباس
بە پێی زانیارییەکانی "دەنگوباس" ڕۆژی 14ی ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە نێوان دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتی کراوە سەبارەت بە دەنگدانی تایبەت و ئامانجیش لێی دیاریکردنی ئەو کاندیدانە بووە کە یەکێتی دەیەوێت دەربچن و ئەوانەی دیکەش فەرامۆش بکرێن.

لە کۆبوونەوەکەدا وەهاب هەڵەبجەیی، یوسف گۆران، هاوڕێ دارۆ و ئەحمەدی نۆکان بەشداربوون و بڕیار لەسەر ئەو کاندیدانە دراون کە لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگیان پێ دەدرێت.
لە بازنەی سلێمانی بڕیاردراوە دەنگە تایبەتەکانی یەکێتی بۆ ئەم کاندیدانە بچن:
ميران محەمەد، سالار مەحمود، شلێر غەفور، شوان شێخەقەرەنی، ئومێد عەلی، ڕێژەن بورهان، زانا حەسەن، دێکان حەیدەر (دێکان مەحمود سەنگاوی)، مەلیک سەلام، شنیار ئەنوەر (کاندیدی دڵخوازی قوباد تاڵەبانی)، جەبار جەمال، ئارام محەمەد، لاڤە ئاراس (کاندیدی تایبەتی هاوڕێ دارۆ)، سالاری بازیان.
ڕزگار حاجی حەمە، برپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیش هەوڵ دەدات لە ڕێی ڕەفعەت عەبدوڵاوە بانە فاتیح بخرێتە نێو لیستی ئەوانەی لە دەنگدانی تایبەت دەنگیان پێ دەدرێت.
هەر لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگ بۆ دانا ئامانج، کاندیدی هاوبەشی یەکێتی و ڕەیان کلدانی دەکرێت بۆ بەدەستهێنانی کۆتای مەسیحییەکان.

سەبارەت بە بازنەی هەولێریش، "دەنگوباس" کە شاڵاو کۆسرەت سەرپشککراوە لە دیاریکردنی ئەو کاندیدانەی کە سەر بە ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵن و دەیانەوێت لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەتدا دەنگیان پێ بدرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ئەو دەنگدەرە تایبەتانەی لە ناو سلێمانی دەنگدەدەن و دەنگەکەیان دەچێتەوە بۆ هەولێر، ئەم کانیدانە دیاری کراون:
حیکمەت عەلی وەڵاشی، شۆخان تاریق، کەژاڵ تەها، جوتیار یوسف، حەمەی شەهید ڕێباز، شوان مام ڕەحمان و شوان هیرانی.

لە بازنەی هەڵەبجەش لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە دەنگ بە ئیمان فەرەج بدرێت بۆ ئەوەی لە ڕێی کۆتای ژنانەوە کورسییەک لە هەڵەبجە بەدەستبهێنن.

سەبارەت بە پارێزگەی دهۆکیش، سامر محەمەد دەستنیشانکراوە.
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#هەڵبژاردنی کوردستان