کوردستان

لاهور شێخ جەنگی: قوباد تاڵەبانی بەکرێگیراوی پارتییە

16/10/2024

دەنگوباس
لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل ڕایگەیاند، قوباد تاڵەبانی بەکرێگیراوی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا و لەوەڵامی ئەو قسەیەی بافڵ تاڵەبانی کە وتبووی دوای هەڵبژاردن ئەوانەی نزیکن لە پارتی دەردەکەین، لاهور شێخ جەنگی وتی "مەبەستی بافڵ تاڵەبانییە قوبادی برایەتی، چونکە قوباد بەکرێگیراوی پارتییە".

لەمیانی بانگەشەی یەکێتی لە دهۆک، بافڵ تاڵەبانی وتی "دوای هەڵبژاردن بە قسەی خۆش یان بە ئاگر لایەنێک لە سلێمانی دەردەکەم".