ده‌نگوباس:
دواى ئه‌وه‌ى له‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییدا (لوئەی محه‌مه‌د ڕەزا) فەرماندەی سه‌ربازیى یەکێتیی‌و داواكراو له‌لایه‌ن دادگاوه، بەفەرمی دانى به‌وه‌دانا كه ئه‌و كه‌سه‌ى یه‌كه‌مه لەکوشتی شه‌هید هاوکار جاف‌دا، بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدیش ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و هۆشداریده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه ڕاده‌ستى یاسا نه‌كرێت، خۆیان تۆڵه‌ى شه‌هیده‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه.
دواى ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازیى دژه‌تیرۆرى یه‌كێتیى به‌ئاشكرا ڕایگه‌یاند، كه ئه‌و هاوكار جاف-ى شه‌هیدكردووه‌و به‌شانازییشه‌وه ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ى هاوكار جاف ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌و جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌رئه‌وه، "لێرەوە ڕای گشتی‌و دادگاکانی هەرێم‌و دادگاکانی حکومەتی عێراق‌و دادگای فیدڕاڵی ئاگاداردەکەینەوە بەزووترینکات (لوئەی محه‌مه‌د ڕەزا)و تاقمە تیرۆریستییەکەی دەستگیربکرێن‌و پەلەبکرێت لەدەستگیرکردنیان‌و بەسزاگەیاندیان، ئەگەرنا ئێمە وەکو بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف تۆڵەی خۆمان بەدەستی خۆمان دەکەینەوەو کاری خراپتر ڕودەدات".
كه‌سوكارى هاوكار جاف جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، "لەدوای ئەم ڤیدیۆیەو ئیعترافەی لوئەی سەلماندیان کە سەران‌و دەسەڵاتدارانی یەکێتی نوێ شەهید هاوکاری تیرۆرکردوەو لوئەی محه‌مه‌د ڕەزا دەیەوێت پاکانە بۆ بافڵی تیرۆریست‌و وەهابی تیرۆریست بکا کە بڵێت منم هاوکارم تیرۆر کردووە نەك ئەوان، ئێمە وەکو بنەماڵەی شەهید هاوکار بەلوئەی تیرۆریست ڕادەگەیەنین کەوا تۆ کێیت تا بێیت‌و هاوکار تیرۆر بکەیت، ئەگەر دەسەڵاتێکی وەك یەکێتی نوێت لەپشت نەبێت".
ده‌قى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
بەڕێزان
دادگاکانی عیراقی فیدراڵ
دادگاکانی هەرێمی کوردستان
جەماوەری بەشەڕەفی کوردستان
ئێمە وەکو بنەماڵەی شەهید هاوکارجاف لەم مینبەرەوە ڕایدەگەیەنین وەکو وەڵامێك بۆ تیرۆریستی داواکاراو و هەڵاتوو لە دادگا ( لوئەی محمد ڕەزا ) کە دەستی سورە بەخوێنی شەهید عقید هاوکار جاف دانەری بۆمبەکەی ژێر ئۆتۆمبێڵی شەهید بووە بۆ تیرۆرکردنی.
لێرەوە ڕای گشتی و دادگاکانی هەرێمی کوردستان و دادگاکانی حکومەتی عیراقی فیدراڵ و دادگای فیدڕالی ئاگادار دەکەینەوە بەزووترین کات ( لوئەی محمد ڕەزا ) و تاقمە تیرۆریستییەکەی دەستگیر بکرێن و پەلە بکرێت لە دەستگیرکردنیان و بە سزا گەیاندیان، ئەگەرنا ئێمە وەکو بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف تۆڵەی خۆمان بەدەستی خۆمان دەکەینەوە و کاری خراپتر ڕوودەدات، لەدوای ئەم ڤیدیۆیە و ئیعترافەی لوئەی سەلماندیان کە سەران و دەسەڵاتدارانی یەکێتی نوێ شەهید هاوکاری تیرۆر کردوە و لوئەی محمد رەزا دەیەوێت پاکانە بۆ بافڵی تیرۆریست و وەهابی تیرۆرست بکا کە بڵێت منم هاوکارم تیرۆر کردووە نەك ئەوان، ئێمە وەکو بنەماڵەی شەهید هاوکار بە لوئەی تیرۆریست ڕادەگەیەنین کەوا تۆ کێیت تا بێیت و هاوکار تیرۆر بکەیت ئەگەر دەسەڵاتێکی وەك یەکێتی نوێت لەپشت نەبێت.
دووبارە سەلماندت کە تۆ ئەم کارە قیزەونەت کردووە و هەر تۆش لەڕێگای وەهابی تیرۆرست ئەم کارەت ئەنجامدا، هەروەها سەلماندتان ئەم کارە تیرۆریستیەتان ڕاستەوخۆ بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی تیرۆرست ئەنجامداوە.
ئێمە وەکو بنەماڵەی شەهید لێرەوە پەیمان بە خوێنی هاوکار دەدەین ئەگەر دادگاکانی هەرێمی کوردستان و عیراق نەیانتوانی ئەم تاقمە تیرۆریستییەی سلێمانی و بافڵ دەستگیر بکەن و بە سزایی یاسایی خۆیان نەگەیەنن، ئەوا ئێمە بە عەشایەری لەگەڵیان دەکەین.
بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف
16ى ئۆكتۆبه‌رى 2024
#باشووری کوردستان