دەنگوباس
بریکاری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، "ڕێکارەکانی خەرجکردنی تەواوکاری مووچەی مانگی 9ی 2024ـی ھەرێمی کوردستان تەواو دەبێت".
مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت: "خەرجکردنی تەواوکاری مووچەی مانگی 9ی 2024ـی ھەرێمی کوردستان لە رێکارەکانی کارگێڕییە و لە دوو رۆژی داھاتوو شایستە داراییەکانی ھەرێم رەوانەی سەر هەژماری وەزارەتی دارایی ھەرێم دەکرێت لە بانکی ناوەندی و حکومەتی ھەرێم مووچەی مانگی 9 خەرج بکات."
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەشڵێت: مانگەکانی تری ساڵی 2024 ھیچ کێشە و ئیشکالێک لە ناردنی مووچەی ھەرێم نابێت و لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراق دابەش دەکرێت.