ده‌نگوباس:
ئه‌مڕۆ عه‌لى باپیر سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى هێرشێكى تووندیكرده‌سه‌ر پارتى‌و یه‌كێتیى‌و ڕایگه‌یاند، "ئه‌و دوو حزیه كه حوكمڕانیى ده‌كه‌ن پێگه‌ى هه‌رێمیان لاوازكردووه"، ده‌شڵێت:"ناکرێت خەڵکی ئه‌م هه‌رێمه جارێكى دیكه ئەم دەسەڵاتدارانە تاقی بکەنەوە کەتاقیکراونەتەوەو بەرهەمەکەیان برسیکردنی خەڵک‌و گەندەڵی‌و حکومداریی خراپ بووە".
عه‌لى باپیر ئاشكرایكرد، پارتی‌و یەکێتیی سیناریۆیان لەنێوان خۆیان درووستکردووەو قسە بەیەکتر دەڵێن بۆ ئەوەی خەڵک دەنگیان پێبدەن، ئەوان هەستی دەمارگیریی بڵاودەکەنەوە تا خەڵکی کاردانەوەیان هەبێ‌و دەنگ بەوان بدەن، ئەگەرنا لەگەڵ یەکتردان بەیەکەوە حکومەت بەڕێوەدەبەن".
ئه‌وه‌شى وت:"بەشێک لەبەرپرسان دەڵێن دژی پڕۆژەی هەژماری من ـن، بەڵام لەڕاستیدا وانییە، پارتی‌و یەکێتیی پارە لەوەزارەتی دارایی عێراق وەردەگرن‌و دەیخەنە بانکەکانی خۆیان‌و زەڕیبەی دەخەنەسەر لەسەر ژیانى فەرمانبەران قازانجێكى زۆر دەکەن، ئێمە لەئێستاو داهاتووشدا کە چووینە پەرلەمان سەرقاڵی جێبەجێكردنى به‌بانكیكردنى مووچە دەبین".
له‌په‌یامێكیشدا بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكى هه‌رێم، هاوكات داوایه‌كى تایبه‌تیشى بۆ گه‌نجان هه‌بوو وتى:"به‌تایبه‌ت داوا لەگەنجان‌و دواتریش خەڵکی هەرێم دەکەم، دەنگ بەو دوو حزبە نەدەنەوە کە وڵاتیان کاولکردووەو خەڵکیان بێکار كردووه‌و پێگه‌ى هه‌رێمیشیان لاوازكردووه".
#عەلی باپیر