دهنگوباس:
لهدیدارى مێرى لهشارى ههولێر، پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق زانیاریى گرنگى ڕاگەیاندو وتى:"بڕى دراوى عێراق کە مامەڵەى پێوەکرێت زیاتر لە 100 ترلیۆن دینارەو یەدەگى دراوەکەشى زیاتر لە 100 ملیار دۆلارە"، ڕاشیگهیاند، "قەزرى دەرەکى بۆ کەمتر لە 20 ملیار دۆلار دابەزیوە".
عەلى عەللاق پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق وتى:"ناکرێت چالاکیی بانکى ناوەندیى لەسەکۆى ئەلیکترۆنى فرۆشتنى دۆلاردا قەتیس بکرێت، بەڵکو سەرپەرشتیی چالاکی دارایی وڵات دەکات، بودجەى عێراقیش بۆ ساڵى 2024 زیاتر لە 211 ترلیۆن دینارە لەگەڵ کورتهێنانى 63 ترلیۆنو 599 ملیار دینار".
ئهوهشى وت:"زیاتر 100 ترلیۆن دینار نەختینە هەیە، کە مامەڵەى پێوەدەکرێت لەکاتێکدا یەدەگى دراوى عێراق زیاتر لە 100 ملیار دۆلارە".
جهختیشیكردهوه، "یەکێك لەئەرکەکانى بانکى ناوەندیى عێراق کۆنتڕۆڵکردنى ئاستى هەڵاوسانى ئابوورییە کە بەهۆى زۆرى پارەى نەختینە لەبازاڕ دروستدەبێتو نرخى کاڵا بەرزدەکاتەوە".
بهوتهى عەلى عەللاق، "ئێستا هەڵاوسان گەیشتووەتە 3.8%و ئەوەش ڕێژەیەکى نموونەییە، لەکاتێکدا ساڵى 2023 ڕێژەى هەڵاوسان گەیشتبووە 7.5%، وەک بانکى ناوەندیى بەشێک لەنەختینەمان کشاندەوە بۆ ئەوەى هەوڵاسان کەمبکەینەوە، قەرزى دەرەکى عێراقیش کەمبووەتەوە بۆ کەمتر لە 20 ملیار دۆلارو، ئەوەش بڕێکى زۆر نییە".
#عێراق