جیهان

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا: ئیسرائیل خۆی بۆ کوشتنی خامنەیی ئامادەکردووە

08/10/2024

دەنگوباس
وەزیری پێشووی بەرگریی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، ئیسرائیل خۆی بۆ پلانی کوشتنی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە دەکات.

ئاوێنە: مارک ئیسپەر، وەزیری پێشووی ئەمریکا بە کەناڵی ئێم ئێس ئێن-ی ئەمریکی وتووە، ئیسرائیل پلانی وەڵامدانەوەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانی بۆسەر ئیسرائیل داناوە، کە لەنێو پلانەکەدا کوشتنی خامنەیی لەپێشەوەی پلانەکەدایە.

مارک ئیسپەر دەشڵێت، وەڵامەکەی ئیسرائیل بۆسەر دامەزراوەکانی ئێران نابێت بە تەنیا، بەڵکو پەلدەهاوێت بۆ کوشتنی کەسە پلە یەکەکانی ئێران، هاوکات دەشڵێت، ئێستا کردەوکانی ئیسرائیل بۆ ئەمریکاش بووەتە پێشبینی نەکراو.

پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو دۆخەی لە ناوچەکە دروستبووە، عەلی خامنەیی بۆ پەناگەیەکی پارێزراو گوازراوەتەوە.