کوردستان

پارتی و یەکێتی لەسەر دواخستن و کەمکردنەوەی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕێکەوتن

18/09/2024

دەنگوباس
هەریەکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر دواخستنی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕێکەوتن.

پارتی لەڕێگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کارەکەی کردووە و بەڕێکەوتن بووە لەگەڵ بەرپرسانی حزبەکەی و یەکێتی و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق.

هاوکات پارتی و یەکێتی لەسەر ئەوەش رێكەوتون کە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن 20 رۆژ بێت و یەك ڕۆژ دوا پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە، بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات.