دهنگوباس:
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆو شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی زانیارییهكى گرنگ لهبارهى چاودێرییه ئهمنیهكانهوه ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "لەسنووری سلێمانییەوە تاوەری چاودێرییو کامێرای گەرمیی دادەنێین".
عەمید میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆو شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لهكۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانیدا ئاشكرایكرد، "هەوڵە ئەندازیاریەکانی فەرماندەیی هێزەکانی سنوور بەردەوامە بۆ کردنەوەی ڕێگە سنوورییەکانی نێوان عێراقو ئێران لەچوارچێوەی کەرتی سنووریی ناوچەی یەکی سەر بەپارێزگای سلێمانی، کارەکەش لەنێو سروشتێکی جوگرافیو ناوچەیەکی کەشوهەوای سەختدا بەڕێوەدەچێت".
دەشڵێت:"ئەم هەوڵانە لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکاندا دێت بۆ تەواوکردنی دانانی تاوەری چاودێریی کۆنکرێتیو کامێرای گەرمیی کە یارمەتییەکی بەرچاو دەدات بۆ کەمکردنەوەی کاری قاچاخچێتیو دزەکردن لەسنوورەکانەوە".
#عێراق