کوردستان

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار بۆ بانگه‌شه‌و هه‌ڵبژاردن فه‌راهه‌م ده‌كه‌ین

18/09/2024

ده‌نگوباس:

پارێزگاری سلێمانی له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، هەوڵدەدەن زەمینەیەکی لەبار بۆ بانگەشەو پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دابین بکەن، ده‌شڵێت:"هەموو حزب‌و لایەنەکان لەهەڵبژاردن بەیەک چاو سەیر دەکەین".


د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، "هەموو حزب‌و لایەنەکان لەهەڵبژاردن بەیەک چاو سەیر دەکەین‌و ڕێنمایی تایبەتمان بۆ هەڵبژاردن دەرکردووە، نمایشی سەربازیی‌و کۆکردنەوەی هێز لەنزیک بنکەکانی دەنگدان قەدەغەیە، ناشبێت لەکاتی هەڵبژاردن، هێزە ئەمنییەکان بەربەست لەبەردەم هاتوچۆی هاووڵاتییان دروستبکەن".

وتیشى:"ئێمە وەکو حکوومەتی خۆجێی سلێمانی بەهەموولایەکمان ڕاگەیاندووە، بێلایەن دەبین بەرامبەر هەموو لیست‌و قەوارەو کاندیدەکان، هەموویان بۆ ئێمە یەکن، ئەوەی بڕیار دەدات دەنگی دەنگدەرەکانە، وا دەکەین زەمینەی لەبار دابین بکەین بۆ هەموولایەک".

ئه‌وه‌شى وت:"ئەگەر هەر لادانێک هەبوو، بەگوێره‌ى یاساکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق‌و بەگوێره‌ى ئەو یاسایەی لەدادگاکان هەن، دەتوانن داوا تۆماربکەن‌و دوورکەوینەوە لەتۆڵەکردنەوە، هاوکات ڕێگەنەدەین دیاردەی چەکداریی‌و نمایشی سەربازیی هەبێت، یان کەژاوەی زۆری ئۆتۆمبێل هەبێت کە ڕێگریی لەهاتووچۆی هاووڵاتییان بکات".


#سلێمانی