کوردستان

چارەنووسی ئەو پارەیە ئاشکرابوو کە لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت

16/09/2024

دەنگوباس
جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەمەودوا خانەنشینبوونى فەرمانبەر لە هەرێمى کوردستان بەگوێرەى یاسا عێراقییەکان دەبێت، وەک چۆن مووچەکانیان هاوتاى مووچەى خانەنشینانى عێراق کرا.


جەمال کۆچەر رایگەیاند، ئێستا هاوشێوەى هەر فەرمانبەرێکى حکومەتى عێراق لێبڕینى خانەنشینى لە فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەچێتە سندوقى خانەنشینیى حکومەتى فیدراڵ، مووچەی خانەنشینیش هاوتاى عێراقکراوە، بۆیە هەنگاوى سێیەم هاوتاکردنی وادەى خانەنشینبوونى فەرمانبەرانە.

ئەندامەکەى لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق وتیشى، لەمەودوا خانەنشینبوونى فەرمانبەرى هەرێمى کوردستان بەگوێرەى یاسا عێراقییەکان دەبێت.

بەگوێرەى یاساى ژمارە نۆى ساڵى 2014 تایبەت بە خانەنشینیى یەکگرتووى عێراق، تەمەنى خانەنشینبوونى فەرمانبەر 60 ساڵە، بەڵام بەگوێرەى یاساى خزمەت و خانەنشینیى، فەرمانبەر لە تەمەنی 63 ساڵیدا خانەنشیندەکرێت.