دەنگوباس
کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاردا هیچ کەسێک مۆبایل نەباتە نێو بنکەکانی دەنگدان، لەکاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەوەش ئەو سەردەمە کۆتایی هات کە پارتی و یەکێتی داوایان لە دەنگدەران دەکرد وێنەی دەنگەکانیان بگرن.
بەپێی زنجیرەیەک بڕیاری نوێی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عيراق تەواوی سندوقەکانی دەنگدان لە ناو بنکەی دەنگدان و لەبەرچاوی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان جگە لە ژماردنی ئەلیکترۆنی، ژماردنی دەستیشی بۆ دەکرێتەوە
بە پێی بریارەکە هیچ سندوقێک ناگوازرێتەوە هەتا ژماردنی دەستی بۆ نەکرێت لەناو ویستگەکانی دەنگدان، هەروەها مۆبایل بردنەژورەوە و وێنەگرتنی دەنگدان قەدەغەیە.
هەر لە بڕیارە نوێیەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا ئەوەهاتووە، تەنانەت لە رۆژی دەنگدانی تایبەتیشدا دەبێت پاش تەواوبونی دەنگدان تەواوی سندوقەکان بکرێنەوە و دەنگەکان ژماردنی دەستی بۆ بکرێت لەبەردەم نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان.