دەنگوباس
حەماس لە گەڕەكی (عەرسات) لە بەغدا نوسینگەی كردووەتەوە کە نزیكی بارەگای حوسیەكانە، ئەوەش بەگوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز.
ڕۆژنامە ئەمریکییەکە لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، بەرپرسانی عێراق بەبێدەنگی رەزامەندیان پیشانداوە، ئەوان خۆشحاڵ نین بە میوانە تازەكانیان بەڵام توانای رەتكردنەوەیان نەبووە.
باس لەوەشکراوە، كەتیبەكانی حزبوڵا ئەركی پاراستنی نوسینگەکەی حەماسیان گرتووەتە ئەستۆ.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، كۆبونەوەی ئەو ژمارە گروپە چەكدارە زۆرە لە عێراق جێگەی مەترسیە و رەنگە ئیسرائیل ناوخۆی عێراق بكات ئامانج.