کوردستان

پۆلیسی سلێمانی: باندێك دەستگیركران کە بەدوای شوێنەواردا دەگەڕان

16/09/2024

دەنگوباس
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەید سادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادقەوەو بە تۆمەتی گەڕان بەدوای ئاساردا، باندێكی چوار كەسی دەستگیركران.


لە ڕاگەیەنراوێکی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، دوای ئەوەی مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق زانیارییان دەستكەوت لەسەر باندێك كە بەدوای ئاساردا دەگەڕان و لەناوماڵێکدا تونێلیان لێدابوو بۆ گەیشتن بەئاسارەکان، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای چاودێریكردنێكی وورد توانرا لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیان تۆمەتباران دەستگیربكرێن.

ئەوەش لەکاتێکدایە مانگی ڕابردوو لە قەرەداغ لە ڕوبەڕووبونەوەیەکدا دوو کارمەندی ئاسایش کوژران، کە سەرەتا وا بڵاوکرایەوە ئاسایشەکان لە ڕوبەڕووبونەوەی باندێکی دزینی ئاسەواری نەرامسین دەستگیرکراون، دواتر باس لەوەکرا، ڕوبەڕوبونەوەکە لەنێوان شانە نوستووەکانی داعش و ئاسایشدا بووە، تا ئێستاش چارەنووسی ئەو باندە ئاشکرانەبووە، کە لە دوای خۆیان ئامێری هەڵکۆڵین و گواستنەوەی ئاسەواریان پێبوو.