کوردستان

لە هەرێمی کوردستان تاوە باران دەستپێدەکات

16/09/2024

دەنگوباس
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما نزیکەی پێنج پلە دادەبەزێت. کەشناسێک دەڵێت، هەینی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان تاوەباران دەبارێت.

 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما نزیکەی دوو پلە دادەبەزێت و سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلەی دیکە دادەبەزێت.
 
محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، "به‌هۆی هاتنی هه‌ور له ‌باكووری كوردستانەوە، كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌ریای ره‌شه، پێشبینی دەکرێت 20ی ئەم مانگە لە سەنتەری شارەکانی دهۆک، زاخۆ، سۆران، بارزان و ئاکرێ، تاوەباران و هەورە برووسکەی کەم مەودا هەبێت."