دەنگوباس
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، به‌دواداچونیان بۆ پرسی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كردوه و وەزیری دارایی عێراق ئاماژە بەوە دەکات داوای زانیاری فەرمانبەرانی هەرێمیان کردوە بۆ بەبانکیکردنی مووچەکانیان لەبانکه‌كانی رەشید، رافیدەین و TBI و چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی هەرێمن، به‌ڵام هه‌رێم وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه.
سۆران عومه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، "بۆ بەدواداچونی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەنوسراوی ژمارە (780/د لە 3/6/2024) داوام لە وەزیری دارایی عێراق کرد چی‌یان کردوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە بەبانکیکردنی مووچە لەبانکە فیدڕاڵیەکان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، وەزیری دارایی عێراق بەنوسراوی ژمارە (5779 لە 23/7/2024) ئاماژە بەوە دەکات لە 7/4/2024 بەنوسراوی ژمارە (9429) داوای زانیاری فەرمانبەرانی هەرێمیان کردوە بۆ بەبانکیکردنی مووچەکانیان لەبانکی رەشیدو رافیدەین و TBI و چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی هەرێمن.
سۆران عومه‌ر باسی له‌وه‌شكردوه، "تا ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم ئامادە نییە لیستەکان بدات بۆ بەبانکیکردن و دەستی بەفشار کردوە لەسەر فەرمانبەران تاوه‌كو هەژماری من لەبانکی ئەهلی پڕ بکەنەوە".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "دوای ئەم وەڵامەی وەزیری دارایی فیدڕاڵ ئاشکرایە حکومەتی هەرێم پاش 112 ڕۆژ لەداواکردنی زانیاری موچەخۆران ئامادە نیە بەبانکیکردن بکات بەهۆی ئەوەی دەیەوێت جڵەوی پارەی موچە لای خۆی بێت و و خەریکی فشاری نایاساییە لەسەر موچەخۆران بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من".
سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت، لە دوای ئەم بێ وەڵامییەی حکومەتی هەرێمی كوردستان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەسەر توتین هەنگاوی دی دەگرنەبەر.