دەنگوباس
شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشناسی پێشبینی دەکات، لەمشەو و ڕۆژانی داهاتووی کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلی باران داخڵی بەشێکی ناوچەکانی هەرێم دەبێت بەتایبەت باشورو باشوری خۆرهەڵاتی هەرێم وەک گەرمیان و شارەزور لەهەمبەر گونجانی بارودۆخ دەگاته هەندێ ناوچەی تریش.
شاڵاو هیدایەت، باسی لەوەش کردووە، لە ڕۆژانی 2 و 3 و 4 ی سەرەتای مانگی یانزەی داهاتوو بەهۆی گەیشتنی تەواوی حاڵەتی دەریای سورو ناوەڕاست و هاتنی شێیەکی زۆری مەداری ناوچەی کەمەرەیی.
دەشڵێت: بەو هۆیەوە شەپۆلەکە دەبێتە سەرتاسەری و بارانی بەخوڕی ناو بەناو و هەورە بروسکەی نزم بەتایبەت و بەهێز سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە لەگەڵ تەرزە لەناوچەی جیاجیاو وە دروست بوونی کەڵەکە هەور بەگشتی و وە هەوری سۆپەر سێڵ لەبەشێک ناوچەکان.
ڕاشیگەیاند، ئەگەری دروست بوونی لافاو هەیە لەنزمایی و چەم و ڕوبارەکان بۆیە پێویسته لایەنی پەیوەندیدارو هاوڵاتیان ئاماده کاری بکەن.
هەروەها شاڵاو هیدایەت دەڵێت: لەو مەودایه ش ان شاءاللە ئەگەری بارانی پەڵە هەیە لەهەمبەر گۆڕانکاریش لایەنی کەم لە زۆربەی ناوچە پەڵەدەدات.