دەنگوباس
عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، "رابەری ئازاو دیاری فەلەستینی جەنابی ئاغای ئیسماعیل هەنییە بەرەبەیانی دوێنێ شەو گەیشتەوە دیداری خوای گەورەو بەرەی مەزنی مقاوەمەت ماتەمگێڕ بوو".
وتیشی "رژێمی زایۆنی تاوانكارو تیرۆرست، میوانە ئازیزەكەمانی لەناو ماڵی ئێمەدا شەهید كردو ئێمەی دڵتەنگ كرد، وەلێ زەمینەی سزایەكی قورسی بۆ خۆی ئامادەكرد، شەهید هەنییە ساڵانێك گیانی بەنرخی خۆی لە گۆڕەپانی خەباتی شەرەفمەندانە خستبووە سەر دەستی و ئامادەی شەهیدبوون بوو، منداڵ و كەسوكاری خۆی لەم رێگایەدا كردە قوربانیی. ئەو لە شەهیدبوونی لەرێگای خوداو رزگاركردنی بەندەكانی خودا هیچ باكێكی نەبوو، وەلێ ئێمە لەم رووداوە ناخۆش و سەختەدا كە لە ناو ماڵی كۆماری ئیسلامی روویداوە، وەرگرتنەوەی خوێنی ئەو بە ئەركی خۆمان دەزانین".
لەهێرشێکدا لەشاری تاران ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس کوژرا، ئاژانسی فارس نیوزی سەر بە سوپای پاسداران لەبارەی وردەکاریی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە دەڵێت، نزیکەی کاتژمێر 02:00ـی بەرەبەیان کوژراوە.
#ئیسرائیل
#ئیسرائیل