سیمۆر هێرش، رۆژنامەنووسی بنكۆڵكاری ئەمریكی باسی لەوەکردووە، باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشوتری ئەمریكا، هەڕەشەی لە جۆ بایدن كردووە، ئەگەر لە كێبڕكێی هەڵبژاردن نەكشێتەوە، لە پۆستەکەی دووری دەخاتەوە.
بەوتەی هێرش، ئۆباما لەکۆبوونەوەیەکدا بە بایدنی راگەیاندووە: رەزامەندی كامالا هاریسی بەدەستهێناوە، لەبارەی پرسی بێتوانایی سەرۆكی ئەمریکاوە، كە بەگوێرەی بیست و پێنجەمین هەمواری دەستوری ئەمریكا، دەكرێت سەرۆك لە پۆستەكەی دوربخرێتەوە ئەگەر فەرمانی ئەوەی بەسەردا بدرێت، كە ناتوانێت چیتر ئەركەكانی رابپەڕێنێت و جێگرەكەی شوێنی دەگرێتەوە.
ئەو رۆژنامەنوسە ئاماژەی بەوەكردووە: لەو كاتەی ئۆباما ئەو قسانەی بە بایدن وتووە، هاریس رەزامەندی سەركردەكانی حزبی دیموکراتی بەدەستهێناوە وەك كاندیدی حزبەكە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریکا، لەوکاتەی ئۆباما هەڕەشەی لە ترەمپ کردووە، دیموکراتەکان هەڕەشەی راگرتنی هاوكارییە مادییەكانیان كردووە بۆ حزبەکەیان، بەهۆی مەترسیان لە تەندروستی بایدن.
لەژێر هەڵكشانی فشارەكاندا، بایدن دەستبەرداری كاندیدكربوونی بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا بوو، كە بڕیارە رۆژی (5) تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.