کوردستان

مەکۆی هەولێری گۆڕان وەڵامی ئاسایش دەداتەوە

25/07/2024


مەکۆى هەولێرى بزووتنەوەى گۆڕان وەڵامی ئاسایشی هەولێر دەداتەوە و دەڵێت، کێشەی هەڵسوڕاوەکەمان سیاسییە.

مەکۆى هەولێرى بزووتنەوەى گۆڕان لەبارەى روونکردنەوەى ئاسایشى هەولێر لەسەر کەیسى هێرشکردنەسەر هەڵسوڕاوێکیان لەلایەن کارمەندێکى ئاسایشى هەولێرەوە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دوابەدوای راگەیەندراوی ئاسایشی هەولێر لەسەر لێدان و هێرشکردنەسەر و سوکایەتیپێکردنی هەڵسوراوێکمان بەناوی 'سەریاس عەونی'، سەرەڕای هەمان چاوەڕوانیمان بەوەی کە کێشەکە بەئاقارێکی تر و بە کۆمەڵایەتیکردنیدا دەبەن، بەڵام ئێمە لە 'مەکۆی هەولێر' سەرلەبەری راگەیەندراوەکە رەتدەکەینەوە".

روونیشکراوەتەوە، "گومانمان لەوەنییە کە کەیسەکە تەواو سیاسییە، بۆیە بەردەوامدەبین لەسەر هەڵوێستەکانمان و گرتنەبەری رێکارە یاسایی و سیاسییەکانمان".