جیهان

جۆ بایدن بە فەرمی کشانەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕاگەیاند

21/07/2024

جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کشایەوە، ئەوەش بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی فەرمی کۆشکی سپی.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە نامەی کشانەوەی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی دەڵێت: گەورەترین شەرەفی ژیانم بووە کە وەک سەرۆکی ئێوە خزمەت بکەم، بەڵام لەبەرژەوەندی وڵات و پارتەکەم ئەوە باشترە لە کاندیدبوون بکشێمەوە".

بایدن دەشڵێت:  "لە بەرژەوەندیی وڵاتەکەمدایە بۆ ئەوەی بکشێمەوە و سەرنج بخەمە سەر ئەو ماوەیەی سەرۆکایەتیم کە ماوەتەوە".