جیهان

بایدن بریاریدا نەکشێتەوە

20/07/2024


جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی نەکشێتەوە، ئەوەش لەدوای دەنگۆکانی کشانەوەی ناوبراو لە کێبڕکێکە.

جۆ بایدن هەرچەند چووەتە تەمەنەوە و تووشی کۆرۆناش بووە، بەڵام لەپەیامێکی نوێدا ڕایگەیاند، لەتوانایدایە بەردەوام بێت و دڵنیایە لە هەڵبژاردندا بەسەر دۆناڵد ترەمپی ڕکابەریدا سەردەکەوێت.

بایدن هەر لەو پەیامەیدا دەستپێکردنەوەی کەمپەینی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند، کە ماوەی هەفتەیەک بوو وەستابوو.

بەشێک لە سەرکردە و ئەندامانی دیموکراتەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئەوەدان، بایدن بکشێتەوە و کەسێکی دیکە کێبڕکێی ترەمپ بکات، کە بە وتەی ئەوان بایدن بەرامبەر ترەمپ لاوازە.
#ئەمریکا