کوردستان

هەڵوێستی نوێی یەکێتی لەبارەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

23/11/2024

دەنگوباس
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی نوێترین زانیاریی دەربارەی هەوڵەکانی بەبانکیکردنی مووچە فەرمانبەران ئاشکراکرد.

دەربارەی ئەو نووسراوەش لە سەرەتای ئەم مانگە بە واژووی ئەو تایبەت بە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران ئاراستەی بانكی ناوەندیی عێراق كرا شاهۆ عوسمان وتی، "ئەوەی لە بەرژەوەندیی مووچەخۆران و خەڵكدا بێت ئێمە ئەوەدەكەین. ئەو دۆخەی لە ئارادایە پێویستە كۆتایی پێبێت، چونكە بەرگەگرتنی ئەو دۆخە لە توانای خەڵكدا نەماوە".

دووپاتیشیكردەوە، ئەوەی لە چوارچێوەی یاسادا رێگەی پێدرابێت و بە یاسا دەستكراوەبن. بۆ خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و مووچەخۆرانی سلێمانی و زامنكردنی مافی مووچەخۆران، ئەو رێگایە دەگرنەبەر.

نووسراوەكە لە 4ی ئەم مانگە بە واژووی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی دەرچووە و ئاڕاستەی بانكی ناوەندیی عێراق كراوە تیایدا هاتووە، داواتان لێدەكەین رێنوێنی بدەنە بانكە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی پرۆسەی “بەبانکیکردن” مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی ئەنجامبدەن پشتبەست بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ژمارە (224) لە 29ی شوباتی 2024.