کوردستان

لێدوانی نوێی مەسرور بارزانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران

22/11/2024


دەنگوباس
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویستە مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.

نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لە شاری دهۆک، پێشوازیکرد لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و جەختی لە دابینكردنی مووچە و شایستە داراییەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان كردەوە.

بە پێی راگەیەندراوەکە، مەسرور بارزانی باسی لەوەکردووە،" بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەمان تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوڕابووین لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتووی گشتگیر، کە لە زووترین کاتدا دەستبەکار بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات".

ئەوەشیخستەڕوو،" جەختمان لە گرنگیی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە و هەروەها بیروڕامان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ئاڵوگۆڕ کرد".