دەنگوباس
بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین بە گومانـەوە لە بەڕێوەچوونی سەرژمێری و ئەنجامەکەی دەڕوانێت. دەڵێت، ''پێویستە لایەنە کوردستانییەکان پلانێکی هاوبەشیان لە سنووری مادەی 140 هەبێت و پێکەوە وەکو کورد سیاسەت بکەن".
شێرکۆ میروەیس، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خانەقین راگەیاند، ''لە خانەقین رێژەیەکی باش لە هاونیشتمانییان کە پێشتر شوێنی بنچینەیی خۆیان جێهێشتبوو، گەڕاونەتەوە و ناویان لە سەرژمێریدا تۆمار کرد.''
رۆژانی 20 و 21ـی مانگ بۆ تۆماری خێزانەکان لە سەرژمێریی گشتیی عێراق و باشووری کوردستان دیاری کرابوو، بەڵام دواتر 24 کاتژمێر ماوەکەی درێژکرایەوە. شێرکۆ میروەیس وتی، ''بۆ هەندێک خەڵک کە ناویان تۆمارنەکرابوو، یان کێشەیەکیان هەبوو، پڕۆسەکە بەردەوامە و تاوەکو کاتی دیاریکراو کە کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەوە، کۆتایی دێت".