کوردستان

مەسعود بارزانی: دەبێت یەک پەرلەمان، یەک حکومەت و یەک هێزی پێشمەرگەمان هەبێت

22/11/2024

مەسعود بارزانی دەڵێت، پێویستە لە داهاتوودا "یەک پەرلەمان، یەک حکومەت و یەک هێزی پێشمەرگەمان هەبێت" و دەڵێت، گەرەنتی دراوە ئەنجامی سەرژمێری کاریگەری لەسەر ناوچەکانی 140 نابێت. 

رۆژی هەینی، 22ـی تشرینی دووەمی 2024، مەسعود بارزانی لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە دهۆک رایگەیاند: "سوپاسی گەلی کوردستان دەکەم کە لە هەڵبژاردندا سەری ئێمەیان بەرزکردەوە.. هیوادارین لەمەودوا هەموو لایەک مامەڵە لەگەڵ ئەو شەرعیەتەدا بکەن کە میلـلەت داویەتی بە لایەنەکان."

مەسعود بارزانی باسی لە پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان کرد و وتی: "لە هەر کوێیەک، هەوڵێک بۆ چارەسەری ئاشتی هەبێت، ئێمە پشتگیری دەکەین'' باسی لە گرژییەکانی ناوچەکەش کرد و گوتی کە نابێت عێراق ببێتە بەشێک لەو گرژییانەی ناوچەکە.