رۆژهەڵاتی ناوەراست

عێراق بۆ ئەمریکا: لە هێرشی ئیسرائیل بمانپارێزە

22/11/2024

دەنگوباس
بەغداد داوا لە ئەمریکا دەکات عێراق لە ئەگەرى هەر هێرشێکى ئیسرائیل بیپارێزێت.

فادی شەمەریی، راوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی راگەیاندووە، مقاوەمەى عێراقى لەناو خاکی سوریاوە هێرشەکەیان ئەنجامداوە و بە ئەرکی بەرپرسانى کۆشکی سپی زانی رێگری لە هەر هێرشێک بکەن، چونکە بەگوێرەى رێککەوتنى نێوانیان پێویستە ئەمریکا عێراق لە هەر هێرشێکی دەرەکی بپارێزێت.

هەروەها سەرۆک وەزیرانى عێراق داوای لە ڤلادیمێر پوتین کرد هەموو تواناکانى خۆی بخاتەکار بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و لوبنان و غەزە، ئەوە لە کاتێکدا هەواڵەکان جەخت لە ئەگەرى هێرشکردنە سەر عێراق دەکەنەوە، ئەوەش لە ئەنجامی ئەو هێرشانەى کە لەلایەن بەرەى مقاوەمەوە لە هێرشى موشەکى کراوەتە سەر ئیسرائیل و ئەویش سکاڵاى لە دژى شەش لەو گروپانە لە ئەنجومەنى ئاسایش تۆمارکردووە، بەرپرسانى عێراقیش وای بۆدەچن ئەو سکاڵایە وەرگرتنى رەوایەتى نێودەوڵەتى بێت بۆ هێرشکردنە سەریان.

پێگەى ئیسرائیل تایمزیش بڵاویکردوەتەوە ئەمریکا عێراقى ئاگادارکردوەتەوە کە هەرچییەکی پێدەکرێت بیکات بۆ کەمکردنەوەى فشارى مقاوەمە لەسەر ئیسرائیل.