دهنگوباس:
لەهێرشێکدا کە یەکەمجارە لەسەرەتای جەنگەوە بەكاریدەهێنێت، ڕوسیا موشەکێکی بالیستی کیشوەر بڕی ئاڕاستەی ئۆكرانیا كردووە.
بهگوێرهى هەواڵێک کەهێزی ئاسمانی ئۆكرانیا بڵاویكردەوە، سوپای ڕوسیا موشەکێکی بالیستی کیشوەر بڕی ئاڕاستەی شاری دنیپرۆ لەناوەڕاستی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی كردووە، كە ئەوەش یەکەم هێرشە كە سوپای ئەو وڵاتە لەسەرەتای جەنگەوە بەكاریدەهێنێت.
موشەكەکەی سوپای ڕوسیا لەناوچەی ئەستراخانی ئەو وڵاتەوە ئاراستەکراوە، بەوردی دیارینەکراوە، بەڵام ژێرخانی شاری دنیپرۆی ناوەڕاستی ئۆکرانیای بەئامانجگرتووە.
هێرشەكەی ڕوسیا بەموشەكی بالیستی دوای ئەو هێرشەكەی ئۆكرانیا هاتووە كە دوێنێ بەبەكارهێنانی موشەكی دورمەودای (Storm Shadow - سێبەری زریان)ی بەریتانی هێرشیكردەسەر ڕوسیاو سەربازگەیەكی ئەو وڵاتەی بەئامانجگرت.
پێشتر، ڕوسیا هۆشداریی بەوڵاتانی ڕۆژئاوا دابوو لەكاتی بەركارهێنانی موشەكەكانیان لەلایەن ئۆكرانیاوە وەڵامدەداتەوەو جەنگەكە بەرەو بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دەڕوات، ئەو كاتەش هەریەك لە (ئەمەریكا، بەریتانیاو فەرەنسا) بەرپرسیارن لەبەرامبەر بەرفراوانبونی جەنگ.
#ڕووسیا