دهنگوباس:
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی سەردانی تیمەكانی سەرژمێریی گشتیی بۆ تۆماركردنی كەسەكان، هەركەسێك زانیاریی هەڵە بدات، گوناهبار دەبێت.
ڕەعد ئۆمەربلی وتەبێژی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئاشكرایكردووه، نابێت ئەو وردەكارییانەی بۆ سەرژمێریی پێویستن، بەهەڵە بەكارمەندانی سەرژمێریی بدرێت، هەركەسێك زانیاریی هەڵە بدات گوناهبار دەبێت.
دهشڵێت:"تەنها كارمەندانی ئەمنی دەتوانن بەشێك لەو زانیارییانەی، كە لەڕووی ئەمنییەوە كاریگەرییان دەبێت، نەیدەن بەبژمێرەكان، چونكە ڕوون نییە ئەو زانیارییانە بۆچی دامودەزگایەك دەچێتو چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت".
#باشووری کوردستان