ده‌نگوباس:
كه‌شناسێكى هه‌رێم زانیاریى گرنگ سه‌باره‌ت به‌كه‌شوهه‌واى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕۆژانى ئاینده ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "باران بەڕێوەیەو لەناو مانگی 12دا"، ده‌شڵێت:"ئەمجارە تا پەڵەی سەرتاسەری نەدات، پێموانییه کەشی وشکی‌و کەم بارانی درێژخایەن بگەڕێتەوە ناوچەکانمان".
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زاى بوارى كه‌شناسى ئاشكرایكردووه، "ئەو سەرماو باران‌و بەفرە زۆرەی کە بەشێکی زۆری ئەوروپای گرتووه‌تەوە، لەچەند ڕۆژی داهاتودا سەرماو سۆڵەو بەفرى زیاتر بەڕێوەیه بۆ وڵاتانى (بەریتانیا، ئایسلەندا، سوید، نەرویج، فنلندا، نەمسا، سویسرا، ئەڵمانیاو پۆڵه‌ندا)و چەندین ناوچەی تری ئەوروپا".
ده‌شڵێت:"ئه‌و ڕه‌وشه ناسه‌قامگیره‌ى كه‌شوهه‌وا دەبێتە هۆكارێك بۆ هاتنی پەستانێکی زەبەلاح بۆیان، چونکە تاوەکو بەفر زیاتر ببارێ، پلەکانی گەرما زیاتر دابەزێت، پلەی گەرمی‌و پەستان به‌تەواوی پێچەوانەی یەکترن، تاوەکو پلەی گەرما زیاتر دابەزێت پەستان زیاتر بەرز دەبێتەوە".
شاره‌زاكه‌ى بوارى كه‌شناسى باسى له‌وه‌شكردووه، "هۆکاری کەمبوونەوەی باران‌و کەشی تاڕادەیەک وشک، ماوەیه کە لەناوچەکانی هەرێم هه‌یه، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە سیستەمی تەڕو باراناوی لەسەر ناوچە جیاوازەکانی خۆرئاوا‌و باکورو ناوەڕاستی ئەوروپایه، ئەم سیستەمە بەسەرمای بەهێزو بەفرو بارانەوە تا 24ی ئەم مانگە بەردەوامە، دواتر سیستەمی پەستانى بەرز دەچێتە سەر ئەوان، به‌و هۆكاره‌ش سیستەمی تەڕو باراناوی دەگەرێتەوە ناوچەکانی ئێمە".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، "ئه‌مجاره له‌هه‌رێم بارانی پەڵەشی پێوە دەبێت، ئه‌گەر لەمەش لەتەواوی ناوچە نەیدات کە ماون، دواتر سیستەمێکی تری باراناوی دیكه‌ش بەڕێوەیە بەتایبەت لەناو مانگی 12دا، ئەمجارە تا پەڵەی سەرتاسەریی نەدات، پێموانییه کەشی وشک‌و کەم بارانی درێژخایەن بگەڕێتەوە ناوچەکانمان".
#باشووری کوردستان