دهنگوباس:
ئەمریکا داواکارییەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ لەغەززە ڤیتۆ کردو ڕایگهیاند، "قبوڵكردنى ئهو بابهته دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بزوتنهوهى حەماسى فهڵهستینى".
لهكۆبوونهوهى نهتهوهیهكگرتووهكاندا ڕۆبەرت ود باڵیۆزی ئەمریکا لەنەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "ئێمە لەگفتوگۆکانماندا بەڕوونی باسمانکردووە؛ پشتیوانیی ئاگربەستێکی بێ مەرج ناکەین، کە لەئازادکردنی بارمتەکان شکستبهێنێت".
ئەم لێدوانەی ڕۆبەرت ود دوای ئەوەهات، ئەمڕۆ 10 ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجوومەنەکە پڕۆژە بڕیارێکیان بۆ ئاگربەستی غەززە ئامادەکردبوو، لەپڕۆژەبڕیارەکەدا داواکرابوو، "ئاگربەستی بێ مەرج، دەستبەجێو هەمیشەیی هەروەها ئازادکردنی بارمتەکان ڕابگەیهنرێت".
لەنێو 15 ئەندامەکەی ئەنجوومەنەکە، تەنها ئەمریکا دەنگی بەپڕۆژەکە نەدا، بەهۆی ئەوەی ئەمریکا ئەندامێکی هەمیشەییە، پڕۆژەبڕیارەکەى ڤیتۆی کرد بەو هۆیەوە پەسەندنەکرا.
بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت وتوویهتى، "ئەمریکا تەنها ئاگربەستێک قبووڵدەکات کە بەشێوەیەکی ڕوونو ئاشکرا، داوای ئازادکردنی بارمتەکان بکات، بۆیه پێویستە ئاگربەست بەشێک بێت لەمەرجی ئازادکردنی بارمتەکان، نەک بەپێچەوانەوە".
لەوکاتەوەی جەنگی غەززە لە7ى 3ى 2023وه دەستیپێکردووە، ئەمە پێنجەم جارە ئەمریکا ڤیتۆ لەسەر پڕۆژەبڕیاری ئاگربەست دەدات.
#ئەمریکا