رۆژهەڵاتی ناوەراست

سودانی داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی عێراقییەکان دەکات

20/11/2024

دەنگوباس
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداریی پڕۆسەی سەرژمێریکردنی کرد و زانیاییەکانی بە تیمە بژمێرەکان دا و پەیامێکی بۆ گەلی عێراق هەیە.


سودانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، پێویستە عێراقییەکان گوێ بەو "دەنگۆیانە" نەدەن کە بڵاوکراوتەوە و مەبەست لێی "شکستپێهێنانی" پڕۆسەی سەرژمێریکردنی عێراقە و زانیارییەکانیان بدەنە تیمەکانی سەرژمێریی،

سودانی وتیشی، پێویستە هاووڵاتیان هاوکاریی تیمەکانی سەرژمێریی بکەن و زانیارییە ڕاست و دروستەکانیان بدەنێ، هاوکات ڕۆڵیان هەبێت لە گەشەپێدانی خزمەتگوزارییەکان.

سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد، هەوڵ هەیە بۆ شکستپێهێنان بە پڕۆسەی سەرژمێریی، کە پڕۆسەکە چارەنوسسازە بۆ ئایندەی نەوەکانی عێراق.