ده‌نگوباس:
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان، تیمى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى، بانگهێشتى مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئیلهام ئه‌حمه‌د-یان له‌ڕۆژئاواى كوردستان كردوه بۆ ئاماده‌بون له‌مه‌راسیمى سوێندخواردن‌و ده‌ستبه‌كاربونى تره‌مپدا.
بەپێی هەواڵێک کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و پێگەی پلاتفۆڕمی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بڵاویكردووه‌ته‌وه، حکومەتە نوێیەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژى 20ى 1ى 2025 مەڕاسیمی وەرگرتنی دەسەڵات، وەفدێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات‌و بەڕێوبەری خۆسەری بانگهێشتکردووە.
له‌و هه‌واڵه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئیلهام ئەحمەد‌و مەزڵوم عەبدی ئەندامانی سەرەکی وەفدەکەن‌و ئەمەش تورکیای زۆر نیگەران کردووە.
پێشتریش ئیلهام ئەحمەد چەندینجار بانگهێشتی بۆنەو مەڕاسیمە سیاسییەکان کراوە، بەڵام بەڕای چاودێران بانگهێشتکردنی مەزڵوم عەبدی ئاماژەیەکی دیار‌و ئاشکرایە کە تڕەمپی ئەمجارە جیاوازە لەتڕەمپی پێشووترو ئەم دەستپێشخەریانەی نیشانەی ویستی ئەون بۆ چارەسەرکردنی دۆزی کورد لەخۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئەوەی جێگای سەرنجە، نیگەرانی تورکیایە لەم ئاڵوگۆڕو پێشهاتە سیاسیانەدا، چونکە بەڕای چاودێران هۆکاری پێشنیازکردنی پڕۆژەی ئاشتەوایی لەلایەن ئەردۆغان‌و باخچەلییەوە بۆ هەمان ئەو هۆکارە نێودەوڵەتییانە دەگەڕێتەوە، کە بەقازانجی گەلی کورد سەریانهەڵداوە.
#ڕۆژئاوای کوردستان