رۆژهەڵاتی ناوەراست

ئەمریکا بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر عێراق چی کردووە؟

19/11/2024

دەنگوباس
سەرچاوە سیاسیە عێراقیەكان دەڵێن: ئەمریكا فشاری لە ئیسرائیل كردووە بۆ ئەنجامنەدانی هیچ هێرشێك بۆ سەر عێراق.


ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی عەرەبی جەدید راگەیاندووە: واشنتۆن وەك دۆخێكی تایبەت مامەڵە لەگەڵ عێراق دەكات سەبارەت بەو جەنگەی ئێستاو، لەهەوڵدایە رێگە لە هەر هێرشێكی ئیسرائیل بگرێت، بەتایبەت كە واشنتۆن بوونی سەربازی هەیە لە عێراق. 

محمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەو دۆسییەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا باسكردووە، لەنێویاندا، ئەنتۆنی بلینكن كە بە سودانی راگەیاندووە، واشنتۆن پشتیوانی هیچ هێرشێكی ئیسرائیل ناكات بۆ سەر بەغدا. 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای لە سودانی كردووە گروپەكانی مقاوەمەی ئیسلامی رابگرێت، لە ئەنجامدانی هێرشەكانی بۆ سەر ئیسرائیل.

سەعد مەتڵەبی، سەركردە لە دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە: هەر هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق كاریگەری لەسەر پەیوەندیەكانی بەغداو واشنتۆن دەبێت.

ویلایەتە یەكگرتووەكان فشار لە ئیسرائیل دەكات بۆ ئەوەی هیچ هێرشێك نەكاتە سەر عێراق، لەترسی تێكچونی پەیوەندیەكانی نێوان بەغدادو واشنتۆن، بەتایبەت كە رێككەوتنی ئەمنی