دەنگوباس
ڕۆژنامه‌ی لۆفیگارو بڵاویكرده‌وه، دوای بڕیاره‌كه‌ی جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، فەڕه‌نسا و بەریتانیا ڕێگه‌یان به كیێڤ داوه كه به به‌كارهێنانی موشه‌كی دور مه‌ودای ستۆرم سێبه‌ر/سكالپ له قوڵایی خاكی ڕوسیا.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی لۆفیگارو، فەڕه‌نسا و بریتانیا ڕێگه‌یان به ئۆكرانیا دا كه به به‌كارهێنانی موشه‌كی سكالپ و ستڕۆم شادۆ له قوڵایی خاكی ڕوسیادا به‌كاربهێنێت.
پێشتریش، ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ئاشكرایكرد، "جۆو بایدن، دوای چه‌ند مانگێك له داواكارییه‌كانی ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڕه‌زامه‌ندی خۆی نیشانداوه بۆ به‌كارهێنانی موشه‌كی ئاتاكومی ئه‌مریكی له دژی ڕوسیا كه مه‌ودای تا 300 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت".