جیهان

بایدن له‌دوا ڕۆژه‌كانى ده‌سه‌ڵاتیدا بڕیاره‌ قورسه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند

17/11/2024

ده‌نگوباس:

جۆ بایدن سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌مریكا كه‌ چه‌ند ماوه‌یه‌كى كه‌مى له‌ده‌سه‌ڵاتدا ماوه‌، بڕیارێكى قورسى ده‌ركردو ڕێگە بەئۆکرانیا دەدات کە مووشەکی دوورمەودای ئەمریکی به‌كاربهێنێت‌و هێرشبکاتەسەر ڕووسیا.


به‌گوێره‌ى میدیای ئەمریکی كه‌ له‌زارى سێ بەرپرسی ئەو وڵاتە بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت:"جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕێگەی بەئۆکرانیا داوە چەکی دوورمەودا به‌كاربهێنێت بۆ هێرشە سنووردارەکانی لەنێو خاکی ڕووسیادا".

شاره‌زایانى سه‌ربازیش پێیانوایه‌، ده‌ستكراوه‌كردنى ئۆکراینا بۆ ئەوەی بەچەکی دوورمەودا هێرشبکاتەسەر خاکی ڕووسیا، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت گۆڕانکاریی لەبەرەکانی جەنگ ڕووبدات.

چاودێران پێیانوایە، ئەو بڕیارەی ئیدارەی ئێستای ئەمریکا لەبەرامبەر بردنی ئەو ژمارە زۆرەی سەربازانی کۆریای باکوورە بۆ ڕووسیاو شەڕکردنیانە دژی ئۆکرانیا.
 
بڕیارەکەی بایدن لەکاتێکدایە، دوو مانگی دیکە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەفەرمی لەکۆشی سپی وەکو سەرۆکی چوارساڵی داهاتووی ئەمریکا دەستبەکاردەبێت.


#ئەمریکا
#جۆ بایدن